به‌غدا-اه‌ع-سۆما جاف
شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى ته‌كنیكى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان به‌غدا وهه‌ولێر ڕاگه‌یاند.
سه‌میر هه‌ورامى وته‌بێژى فه‌رمى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕاگه‌یاند:كۆبوونه‌وه‌كانى شاندى هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسییه‌كان له‌به‌غدا به‌باشى به‌رێوه‌چوو،وباس له‌كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌ردوولا كراوه به‌تایبه‌ت له‌پرسى نه‌وت ومووچه"،دووپاتیشیكرده‌وه"لیژنه‌یه‌كى ته‌كنیكى پێكهێنراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و گرفتانه".
وتیشى"خواستێكى ڕاسته‌قینه هه‌یه نێوان هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان"،ئاماژه‌یشى دا "ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دیكه ساز ده‌كرێت بۆ ده‌ركردنى ژماره‌یه‌ك بڕیار وڕاسپارده جێى ڕه‌زامه‌ندى هه‌ردوولا بێت وجێ به‌جێ بكرێت".
شایه‌نى باسه شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دوێنێ چوارشه‌ممه،زنجیره‌ییه‌ك دانوستانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسییه‌كان ووه‌زاره‌تى نه‌وت ئه‌نجامدا بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێك له‌باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم وپرسى نه‌وت.