به‌ڵگه‌نامه‌..كارنامه‌ى وه‌زارى حكومه‌ته‌كه‌ى كازمى

  • 29-04-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،كارنامه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى وه‌زیرانى ڕاسپێردراو كه‌ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كردووه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.
     
     ورده‌كارى کارنامەی وەزاری:  
     
    یەکەم پێشینەکان:
     
    1- ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت بە هاوکاری نەتەوە یەکگرتوەکان دوای تەواوبونی یاسای هەڵبژاردن
    2- بەکارهێنانی تواناکانی دەوڵەت بۆ روبەروبونەوەی کۆرۆنا
    3-گەڕانەوەی شکۆی دەوڵەت بە هێشتنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت
    4- رەوانەکردنی یاسای بودجە بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخی دارایی ئێستای عێراق
    5- دروستکردنی کۆدەنگی نیشتیمانی بۆ پرۆسەکانی لێپرسینەوە و قەرەبوکردنەوەی ئەوانەی لە خۆپیشاندانەکاندا زیانمەندبون
    6- پاراستنى ئاسایش وسه‌روه‌رى عێراق وكاركردن له‌سه‌ر دیدێكى نیشتمانى هاوبه‌ش له‌باره‌ى چاره‌نووسى هێزه‌ بیانییه‌كان له‌عێراق
    7-روبەروبونەوەی گەندەڵی وكاركردن بۆ پاراستنى سامانه‌ سروشتییه‌كانى وڵات وگه‌شه‌پێدانیان
    8-پاراستی شکۆی هاوڵاتی لەسەر بنەمای هاونیشتیمانی بون.
     
     
     
    دووه‌م سوپا و دەزگا سەربەزییەکان:
     
    1-پێویستە سوپا ئەرکی پاراستنی سەروەری وڵات ئەنجام بدات و بەشداری هیچ جوڵەیەک لەشارەکاندا نەکات بەبێ فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان
    2-وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ڕێگا پێكهاته‌ ئه‌منییه‌ جیاجیاكانیه‌وه‌ ئه‌ركى پاراستنى ئاسایشى ناوخۆ وئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تى وسه‌روه‌رى یاسا وپاراستنى مافى مرۆڤ وئازادییه‌كان كه‌له‌ده‌ستووردا هاتووه‌ ده‌گرنه‌ ئه‌ستۆ
    3-حەشدی شەعبی و دەزگاکانی ئاسایش وهه‌واڵگیرى نیشتیمانی و دژەتیرۆر بە گوێرەی یاسا لە ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن
    4-گفتوگۆ لەگەڵ ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکرێت لە چوارچێوەی بەرژوەندییەکانی عێراقدا مامەڵە بکەن.
     
     
     سێیەم ئابوری و وەبەرهێنان:
    1-دامەزراندنی ئەنجومەنی باڵای ئاوەدانی و وەبەرهێنان
    2-راگەیاندنی پڕۆژەیەک بۆ پشتیوانی پیشەسازی و بەرهەمی ناوخۆیی
    4-بەهێزکردنی رۆڵی بانکەکان
    5-وەربەرهێنان لە بواری گەشتوگوزار و تەکنەلۆجیای نوێدا
    6-چاکسازی ئیداری گشتگیر و بەردەوامی و فراوانکردنی تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی.
     
     
     
     چوارەم پەیوەندییەکانی دەرەوە:
    1-لەسەر بنەماکانی سەروەری
    2-هاوسەنگی و هەماهەنگی سیاسەتی دەرەوە بەڕێوەدەبردرێت
    3-عێراق رێگری دەکات وڵاتەکەی ببێتە گۆڕەپانێک بۆ ‌بە ئامانجگرتنی وڵاتێکی دیکە
    4-هەروەها لەسەر بنەمای بەرژوەندی هاوبەش و لە هەمو ئاستەکاندا هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی هەرێمایەتی و وڵاتانی نێودەوڵەتی دەکات.
     
     
     
     
     پێنجەم روبەروبونەوەی گەندەڵی و چاکسازی ئیداری:
    *هەماهەنگی نێوان ئەو دەزگا و دامەزراوانەی پەیوەندیدارن بە روبەروبونەوەی گەندەڵی بەهێزتر دەکرێن و پڕۆژەیاسایەک بۆ چاودێریکردنی دۆسیەکانی گەندەڵی پێشکەش دەکرێت
     
     
    شەشەم: پشتیوانی لە کارکردنی رۆڵی دادگاکان بەشێوەیەکی بێلایەن دەکەین و باوەڕمان وایە دادگایەکی هاوسەنگ پێوەرە بۆ دەوڵەتێکی سەرکەوتو.
     
     
     حەوتەم: حکومەت ئەنجومەنێکی راوێژکاری خۆبەخشانە لە نوێنەرانی تەواوی پارێزگاکانی عێراقدا دروستدەکات و لە داڕشتنی هەنگاوەکانی حکومەت بۆ چاکسازی و گەشەپێداندا راوێژیان لەگەڵ دەکات.