به‌غدا-اه‌ع
نورى سه‌باح دلێمى وه‌زیرى پلاندانان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ده‌ستپێكردنى كاره‌كانى پرۆژه‌ى نیشتمانى بۆ به‌كارخستنى گه‌نجان له‌پارێزگاى ئه‌نبار ڕاگه‌یاند،داوایشى له‌گه‌نجان كرد سوود له‌م هه‌له وه‌ربگرن وپرۆژه‌كانیان له‌ڕێگاى سایتى وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى پێشكه‌ش بكه‌ن.
وه‌زاره‌ته‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"دلێمى له‌میان ڕێوڕه‌سمى واژۆكردنى گرێبه‌ستى كاركردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى خه‌یراتى عێراقى،ڕوونیكرده‌وه ئه‌م گرێبه‌سته بریتییه له‌دروستكردنى ناوچه‌یه‌كى گه‌شه‌پێدان له‌پارێزگاى ئه‌نبار به‌ڕووبه‌رى 10هه‌زار دۆنم،بۆ وه‌رگرتنى پرۆژه مام ناوه‌نده‌كانى گه‌نجان له‌بواره‌كانى كشتو‌كاڵى وپیشه‌سازى وبازرگانى".
به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه دلێمى وتیشى"پرۆژه‌كه 2000 هه‌لى كار بۆ ڕۆڵه‌كانى پارێزگاى ئه‌نبار له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا دابین ده‌كات ،وبه‌سێهه‌مین پرۆژه داده‌نرێت دواى واژۆكردنى گرێبه‌ستى هاوشێوه له‌هه‌ردوو پارێزگاى زیقار ودیوانیه.