وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ گه‌یشتنى 289 هاوڵاتى عێراقى له‌ئه‌ردنه‌وه‌ ڕاگه‌یاند

ناوخۆ
  • 28-04-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،گه‌یشتنى 289هاوڵاتى عێراقى له‌ئه‌ردنه‌وه‌ ڕاگه‌یاند.
    وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"289 هاوڵاتى عێراقى له‌میان گه‌شتى تایبه‌تى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى عێراقیه‌ گیرخواردووه‌كانى ئه‌ردن له‌عه‌ممانه‌وه‌ گه‌یندرانه‌وه‌ عێراق له‌سه‌ر فرۆكه‌یه‌كى جۆرى A330/YI-AQY سه‌ر به‌كاروانى فرۆكه‌وانى نیشتمانى".