ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره‌یه‌ك بڕیارى نوێ ده‌رده‌كات

  • 28-04-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ژماره‌یه‌ك بڕیارى نوێ ده‌ركرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 28 نیسانى 2020،دانیشتنى ئاسایی خۆى به‌سه‌رۆكایه‌تى سامر غه‌زبان جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران وه‌زیرى نه‌وت سازكردووه‌ له‌ڕێگاى بازنه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنى داخراودا "،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ڕاسپارده‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى بۆ گه‌شه‌پێدانى مرۆیی په‌سه‌ندكردووه‌ له‌باره‌ى ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ى بڕگه‌ى(2)له‌بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره‌:(132ى ساڵى2011)،ئه‌ویش به‌زیادكردنى ده‌سته‌واژه‌ى(دامه‌زراندنى ناوه‌نده‌ نیشتمانییه‌كان بۆ چاودێركردنى به‌هره‌ى گه‌نجان)بۆ شیرازه‌ى بڕیارى ناوبراو". 
    وتیشى"ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ڕه‌زامه‌ندى ده‌ڕبریوه‌ له‌سه‌ر به‌سه‌رچوونى لێكتێگه‌یشتنى چوارچێوه‌یی نێوان حكومه‌تى كۆمارى عێراق وبانكى ئیسلامى بۆ گه‌شه‌پێدان له‌باره‌ى پرۆژه‌ى به‌هاناوچوون بۆ پشتیوانكردنى گه‌یاندنى ئاو بۆ ناوچه‌ى ئیسحاقى كه‌به‌ركه‌وته‌ى ململانێی(IRQ-1045)وله‌به‌روارى30/12/2019 واژۆكراوه‌،ئه‌ویشى به‌شت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى(3/دووه‌م)له‌یاساى واژۆكردنى په‌یماننامه‌كانى ژماره‌(35)ى ساڵى 2015"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ڕه‌زامه‌ندى دراوه‌ له‌سه‌ر به‌خشینى ئاسنى به‌كاربه‌رى سه‌ر به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ژێرخانه‌كان كه‌یه‌كێكه‌ له‌پێكهاته‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى وكانزاكان/به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاسن وكانزا،كه‌تێچووه‌كه‌ى(533٫194٫755)دیناره‌،ته‌نها پێنجسه‌د وسى وسێ ملیۆن وسه‌د ونه‌وت وچوار هه‌زار وپه‌نجا وپێنج دیناره‌ به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى(47/ دووه‌م)له‌یاساى كارگێڕى دارایی فیدڕاڵى ژماره‌(6)ى ساڵى2019".