به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتمانى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،كۆمه‌ڵێك بڕیارى ده‌ركرد له‌باره‌ى ڕێوشوێنه‌كانى جێ به‌جێ كردنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى خۆپارێزى.
شانه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه ڕایگه‌یاند"له‌به‌ر مه‌ترسییه‌كانى په‌تاى ڤایرۆسى نوێى كۆرۆنا وگرنگى پابه‌ندبوونى ته‌واو به‌رێوشوێنه تونده‌كانى خۆپارێزى وهه‌روه‌ها جێ به‌جێ نه‌كردنى مه‌رجه‌كانى خۆپارێزى ته‌ندروستى له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌هاوڵاتییانه‌وه،لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتمانى (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا)له شه‌شه‌مین دانیشتنى خۆى كه‌له‌به‌روارى 27/04/2020 سازكرا،
بڕیاریدا به‌توندكردنى جێ به‌جێ كردنى بڕیارى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتمانى ژماره(35)ى ساڵى 2020،له‌باره‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ،كه‌ده‌بێت سه‌رجه‌م ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌م بڕیاره به‌توندى جێ به‌جێ بكه‌ن وسه‌رپێچیكاران سزا بده‌ن "،هه‌روه‌ها بڕیاریشدرا به"هه‌مواركردنه‌وه‌ى كاتى دیاریكراو له‌بڕگه‌ى(1)له‌بڕیارى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتمانى ژماره(35)ى ساڵى 2020،به‌و پێیه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌كاژێر شه‌شى ئێواره‌وه ده‌ستیپێده‌كات له‌برى كاژێر حه‌وتى ئێواره".