به‌غدا-اه‌ع
سه‌تار جابرى په‌رله‌مانتارى ڕه‌وتى حیكمه،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ى داهاتوو داواكارییهكى فه‌رمى ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانى دانیشتنى متمانه‌دان بهكابینه وه‌زارییه‌كه.
جابرى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"كازمى ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ى داهاتوو داوایه‌كى فه‌رمى ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانى دانیشتنى متمانه‌دان بهحكومهتهكهى دواى ئه‌وه‌ى سى ڤى كاندیده‌كانى ڕاده‌ست كرد"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران واده‌ى سازكردنى دانیشتنه‌كه دیارى ده‌كات".
وتیشى"كازمى له‌سه‌ره‌تاى ڕاسپاردنییهوه به‌رده‌وامه له‌كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ى فراكسیۆنه سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت وهه‌ڵبژاردنى كابینه‌ى وه‌زارى "،ڕوونیشیكرده‌وه زۆربه‌ى هێزه سیاسییه‌كان له‌نێویشیاندا شیعییه‌كان كازمیان سه‌رپشككردووه بۆ هه‌ڵبژاردنى كابینه‌كه‌ى به‌مه‌رجێك ڕاده‌ستیان بكات پێش ده‌نگدان له‌سه‌رى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ زانینى سى ڤى كاندیده‌كان".