كازمى جەختی له پەرۆشی بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كوێت كردۆته‌وه‌

  • 24-04-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو،جه‌ختى له‌په‌رۆشى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كوێت له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان كردۆته‌وه‌.
    نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌،مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌لایه‌ن شێخ سوباح خالد ئه‌لحمه‌د ئه‌لسوباح سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ده‌وڵه‌تى كوێت پێگه‌یشتووه‌.
    وتیشى،ئه‌لسوباح پیرۆزبایی هاتنى مانگى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان له‌كازمى كردووه‌،هیوایشى خواستووه‌ سه‌ركه‌وتوو بێت له‌پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق.
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى كوێت خواستى خۆى بۆ سه‌ردانكردنى عێراق له‌نزیكترین كات ده‌ڕبڕیوه‌.
    لاى خۆیه‌وه‌ كازمى سوپاسگوزارى خۆى بۆ سه‌رۆكى حكومه‌تى كوێت ده‌ڕبڕى،وپیرۆزبایشى له‌گه‌لى دۆستى كوێت كرد به‌بۆنه‌ى هاتنى مانگى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان.
    كازمى ستایشى هه‌ڵوێسته‌كانى ده‌وڵه‌تى كوێت كرد له‌پشتیوانى كردنى ئاسایش وسه‌قامگیرى عێراق ،جه‌ختیشى له‌په‌رۆشى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵاتى دۆست له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان كرده‌وه‌.