به‌غدا-اه‌ع
لیوا روكن عەبدولکەریم خەڵەف وتەبێژی فه‌رمى فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى ، ڕه‌تیكرده‌وه،عادل عه‌بدلمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران و رەزامەندى ده‌ڕببرێت له‌سه‌ر هه‌ر ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوێ له‌باره‌ى لیواكانى حه‌شدى شه‌عبى.
خه‌ڵه‌ف له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"بەهێچ شێوەیەک فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان راوێژی پێنەکراوە و رەزامەندیشی له‌سه‌ر ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ده‌رنه‌بڕیوه كه‌له‌به‌روارى 29شه‌عبانى 1441ده‌ركراوه كه‌ده‌كاته 23نیسانى 2020 له‌باره‌ى لیواكانى حه‌شدى شه‌عبى(44، 26، 11، 2) كه‌له‌لایه‌ن ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنه‌وه باسى لێوه‌كراوه".
وتیشی: "پەیوندەیی ئەو گرووپه خه‌باتگێرانه بە فەرماندەی گشتی ، تەنها کارگێڕی و کردەییە و ناچێتە نێو ئەو وردەکارییەو کە لە راگەیەندراوەکەی چەند رۆژی رابردوو باسکراوە".
دووپاتیشیكرده‌وه" گرنگە یەکریزی حەشدی شەعبی بپارێزرێت و سەرجەم لیواکانی حەشدی شەعبی لەژێر ڕێكاره‌كانى ڕێكخستنى سه‌ربازى وفەرمانی فەرماندە باڵاکان بن هاوشێوه‌ى هێزه چه‌كداره‌كانى دیكه.