به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری عێراق به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، 31 كه‌سی دیكه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه تووشی په‌تاكه بوون:
- به‌غدا/ روسافه: 7 حاڵه‌ت
- به‌غدا/ كه‌رخ: 2 حاڵه‌ت
- به‌غدا/ شاری پزیشكی: 3 حاڵه‌ت
- نه‌جه‌ف: 5 حاڵه‌ت
- به‌سره: 2 حاڵه‌ت
- بابل: 3 حاڵه‌ت
- سه‌ڵاحه‌دین: 1 حاڵه‌ت
- موسه‌ننا: 2 حاڵه‌ت
- كه‌ربه‌لا: 2 حاڵه‌ت
- سلێمانی: 1 حاڵه‌ت
- دهۆك: 3 حاڵه‌ت
هه‌ر به‌گویره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 3 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
- حاڵه‌تێك له به‌غدا/ روسافه
- حاڵه‌تێك له به‌غدا/ شاری پزیشكی
- حاڵه‌تێك له پارێزگای موسه‌ننا
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، 33 كه‌سی دیكه به ته‌واوی له په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
- به‌غدا/ روسافه: 6 حاڵه‌ت
- به‌غدا/ كه‌رخ: 1 حاڵه‌ت
- به‌غدا/ شاری پزیشكی: 4 حاڵه‌ت
- نه‌جه‌ف: 9 حاڵه‌ت
- سلێمانی: 2 حاڵه‌ت
- هه‌ولێر: 1 حاڵه‌ت
- به‌سره: 4 حاڵه‌ت
- بابل: 2 حاڵه‌ت
- زیقار: 4 حاڵه‌ت
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه، تا ئێستا كۆی ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری وڵات گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و 708 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش تا ئێستا 86 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌كاتێكدا هه‌زار و 204 كه‌س به ته‌واوی له په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه.