به‌غدا-اه‌ع
ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى،بڵاوبوونه‌وه‌ى جۆره ڤایرۆسێكى نوێى كۆرۆنا له‌عێراق ڕهتكردهكاتهوه.
ئه‌دهه‌م ئیسماعیل نوێنه‌رى ڕێكخراوه‌كه له‌عێراق له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس لهبڵابوونهوهى جۆرێكى نوێى كۆرۆنا ده‌كه‌ن دوورن له‌ڕاستییه‌وه،دووپاتیشیكرده‌وه هیچ پشكنینى سمپل له‌باره‌ى سروشتى ئه‌م ڤایرۆسه له‌سه‌رانسه‌رى جیهان له‌م كاته‌دا نه‌كراوه".
ئیسماعیل دووپاتیشیكرده‌وه"ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ى پرۆپاگه‌نده‌ى بوونى جۆرێكى نوێى كۆرۆنا ده‌كه‌ن سزا بدرێن"،داوایشى له"ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن كرد پشتیوانى ڕیوشوێنه ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن".
جێى ئاماژه‌پێكردنه دكتۆر عۆن مالكى به‌رێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى موسه‌ننا هۆشدارى دا له‌هاتنى ڤایرۆسى كۆرۆناى ناسراو به‌جۆرى ئه‌وروپى بۆ پارێزگاكه كهبهمهترسیدارترین ڤایرۆس داده‌نرێت"ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌م جۆره ڤایرۆسه به‌م دواییه نیشانه‌كانى له‌سه‌ر یه‌كێك له‌توشبووان ده‌ركه‌وتووه".