به‌غدا-اه‌ع
پارێزگاى به‌غدا،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند كۆمه‌ڵێك بڕیارى نوێ ده‌رده‌كات له‌باره‌ى كارى چێشتخانه‌كان له‌ماوه‌ى مانگى ڕه‌مه‌زان.
عه‌دنان عه‌بدلحسێن به‌ڕێوبه‌رى نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌مساڵ به‌هۆى قه‌یرانى كۆرۆناوه ڕێنمایی نوێ ده‌بێت له‌باره‌ى كارى چێشتخانه‌كان له‌ماوه‌ى مانگى ڕه‌مه‌زانى پیرۆز وڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو بڵاوده‌كرێته‌وه"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ڕێنماییه‌كانى پێشووى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان ڕێگاى دابوو به‌كردنه‌وه‌ى چێشتخانه‌كان(دلیڤه‌رى)بۆیه له‌ئێستادا ڕێنمایی ده‌بێت بۆ مانگى ڕه‌مه‌زان".
وتیشى"هه‌ندێك له‌چێشتخانه‌كان داواكارییان پێشكه‌شى پارێزگا كردووه بۆ وه‌رگرتنى مۆڵه‌تى كردنه‌وه‌ى چێشتخانه‌كان له‌ماوه‌ى مانگى ڕه‌مه‌زان به‌ڵام ئه‌و ڕێنماییه نوێیه كه‌ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت بژارده‌كان دیارى ده‌كات یان به‌پێشوازى كردنى كڕیاران له‌هۆڵى چێشتخانه‌كه یان ته‌نها بابه‌ته‌كه له‌ڕێگاى (دلیڤه‌رى)ده‌بێت"،ڕوونیشیكرده‌وه"له‌ڕابردوودا وله‌كاتى سه‌ره‌تاى په‌تاى كۆرۆنا چێشتخانه‌كان كراوه بوون بۆ پێشوازى كردن له‌كڕیاران به‌ڵام له‌ئێستادا قه‌ده‌غه‌كراوه".