توشبوویه‌كی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌هه‌ولێر چاكبوه‌وه‌

ناوخۆ
  • 24-04-2020, 00:00
  • +A -A

      هه‌ولێر-اه‌ع

     
    د. دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر توشبوویه‌كی دیكه‌ی كۆرۆنا چاكبوه‌وه‌.
     
    ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوكه‌ كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌...
    هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی شاری هه‌ولێر پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نین كه‌ (1) نه‌خۆشی تووشبوو به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌ته‌واوی چاكبووه‌وه‌ و باری ته‌ندروستی ته‌واو جێگیر بۆته‌وه‌، وه‌ پشكنینی تایبه‌تی یه‌ك له‌دوای یه‌كی بۆ كرایه‌وه‌ كه‌ نێگه‌تیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێته‌وه‌ماڵه‌وه‌.
    • كۆی گشتی چابووه‌كان گه‌یشته‌ (156) كه‌س.
    • سوپاسی پابه‌ندبوونتان ده‌كه‌ین بۆ ڕێنماییه‌
    خۆپارێزییه‌كان، جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كان زامنی زاڵبوونمانه‌ به‌سه‌ر ئه‌م په‌تا جیهانیه‌.
    • زۆر سوپاسی ماندووبوونی ته‌واوی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ته‌واوی هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌كه‌ین كه‌ پارێزگاری له‌ ته‌ندروستی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن.