به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند،3حاڵه‌تى گیانله‌ده‌ستدان و5حاڵه‌تى توشبووى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌نێو عێراقییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات تۆماركراوه،به‌مه‌یش كۆى گشتى ژماره‌ى توشبووان له‌سه‌رانسه‌رى جیهان بۆ 247حاڵه‌ت به‌رزبۆته‌وه.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه 3حاڵه‌تى گیانله‌ده‌ستدان له‌به‌ریتانیا و5حاڵه‌تى توشبوونیش كه2حاڵه‌تى له‌كه‌نه‌دا وحاڵهتێك له‌ڕووسیا ویه‌ك حاڵه‌تیش له‌به‌ریتانیا وحاڵهتێك له‌هیندستان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوه".
سه‌حاف وتیشى"كۆى گشتى ژماره‌ى توشبووان له‌سه‌رانسه‌رى جیهان گه‌یشتۆته(247)حاڵه‌ت دابه‌شكراوه به‌سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا 40، نه‌رویج 37، ئه‌ڵمانیا 24، سوید 33، به‌ریتانیا 21، كه‌نه‌دا 18،ئه‌ردن 15، به‌لجیكا 11، دانیمارك 10، ئیتاڵیا 7، عه‌ره‌بستانى سعودیه 3، فه‌ڕه‌نسا 6، نه‌مسا 5، ئیماراتى عه‌ره‌بى 2، لوبنان 2، فیله‌ندا 1، مالیزیا 1، ئیسپانیا 1، ئێران 1، ڕووسیا 2،هیندستان 1".
وتیشى"كۆى گشتى حاڵه‌ته‌كانى گیانله‌ده‌ستدان له‌سه‌رانسه‌رى جیهان(31)حاڵه‌ته دابه‌شكراوه‌ته سه‌ر،به‌ریتانیا 17، سوید 4 ، ئه‌ڵمانیا 3 ،ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا 3، هۆڵه‌ندا 1، به‌لجیكا 1، دانیمارك 1 ، عه‌ره‌بستانى سعودیه 1".
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"ژماره‌ى حاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه له‌سه‌رانسه‌رى جیهان (59)حاڵه‌ته دابه‌شكراوه به‌سه‌ر به‌لجیكا 11، سوید 9، ئه‌ردن 13، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا 7، به‌ریتانیا 5، نه‌مسا 4، دانیمارك 2، ئێران 1، سعودیه 3،ئیسپانیا 1".