هه‌وڵێك بۆ ده‌ركردنى بڕیاره‌كانى پشتیوانیكردنى به‌رهه‌مى خۆماڵى

  • 24-04-2020, 00:00
  • +A -A

      به‌غدا-اه‌ع

     
     
    لیژنه‌ى كشتوكاڵى وسه‌رچاوه ‌ئاوییه‌كانى نوێنه‌رایه‌تى،جه‌ختى له‌هه‌نگاونان كرده‌وه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ى واژۆ له‌پێناو ده‌ركردنى بڕیاره‌كانى پشتیوانى كردنى به‌رهه‌مى كشتوكاڵى خۆماڵى.
    په‌رله‌مانتار سه‌لام شمه‌رى سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئه‌مڕۆ هه‌ینى ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ى كشتوكاڵى وسه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانى نوێنه‌رایه‌تى ده‌یه‌وێت واژۆ كۆبكاته‌وه‌ بۆ فشارخستنه‌ سه‌ر حكومه‌ت له‌پێناو پشتیوانى كردنى به‌رهه‌مى خۆماڵى له‌میان ده‌ركردنى ژماره‌یه‌ك بڕیار بۆ ڕێگاگرتن له‌هاورده‌كردنى هه‌ڕه‌مه‌كى،وبه‌جێ گه‌یاندنى خۆژێنى له‌به‌روبوومه‌ ستراتیژییه‌ گرنگه‌كان"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"په‌رله‌مان چه‌ند یاسایه‌كى داڕشت بۆ پشتیوانى كردنى به‌رهه‌مى خۆماڵى له‌نێویشیاندا یاساى ژماره‌ 11ى ساڵى 2010 كه‌حكومه‌ت پابه‌ند ده‌كات به‌پاراستنى به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كانى كشتوكاڵى وپیشه‌سازى وئاژه‌ڵى وڕووه‌كى،به‌ڵام ئه‌م یاسایه‌  له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ جێ به‌جێ كاره‌كان جێ به‌جێ نه‌كرا". 
    شمه‌رى ئاماژه‌ى دا"لیژنه‌كه‌ى هه‌نگاو ده‌نێت بۆ ته‌واوكردنى سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه‌كانى په‌یوه‌ست به‌كه‌رته‌كانى كشتوكاڵى وسامانى ئاژه‌ڵى بۆ گه‌یشتن به‌ئاستى خۆژێنى،هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى عێراق ببێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ هه‌موو به‌روبوومه‌كان چ ستراتیژى بن یان میوه‌ وسه‌وزه‌ وسامانى ئاژه‌ڵیش بێت ".