كه‌ربه‌لاى پیرۆز-اه‌ع
سه‌ید ئه‌حمه‌د سافى نوێنه‌رى مه‌رجعیه‌تى باڵاى ئاینى ئه‌مڕۆ هه‌ینى،داواى پابه‌ندبوون به‌ڕێنماییه تایبه‌ته‌كانى كۆرۆنا كرده‌وه.
سه‌ید سافى له‌وتارێكى ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند"ده‌بێت لایه‌نه ته‌ندروستییه‌كانى عێراق وتاره‌كانیان یه‌كبخه‌نه‌وه له‌باره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌حاڵه‌ته‌كانى توشبوون وچاكبوونه‌وه له‌ڤایرۆسى كۆرۆنا"،داوایشى له"سه‌رجه‌م لایه‌نه ته‌ندروستییه‌كان كرد ئه‌ركه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا وڕێگاگرتن له‌ته‌شه‌نه سه‌ندنى توشبووان".
سافى وتیشى"پێشێلكردنى كه‌ره‌نتینه مه‌ترسى زۆرى هه‌یه وده‌بێت هه‌مووان ئارام بگرن وله‌ماڵه‌وه دانیشن چونكه ده‌ر ئه‌نجامه‌كانى ئارام گرتن باش ده‌بێت"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"كه‌ره‌نتینه بارى قوورسییه به‌سه‌ر خه‌ڵك به‌ڵام بیانویه‌كى لۆچیكى نییه بۆ پێشێلكردنى ڕێنماییه‌كان".
ئاماژه‌یشى دا"ڕێگا به‌مرۆڤ نه‌دراوه به‌گرفتێكى ته‌ندروستى ژیانى خۆى بخاته مه‌ترسییه‌وه كه‌ڕه‌نگه كاریگه‌رى بكاته سه‌ر خۆى وكه‌سانى تریشدا".