به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن فه‌دعه‌م په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى حیكمه‌ى نوێنه‌رایه‌تى،جه‌ختى كرده‌وه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو به‌سه‌ربه‌ستانه ودوور له‌فشارى هێزه سیاسییه‌كان كابینه وهزارییهكهى هه‌ڵبژاردووه.
فه‌دعه‌م به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند "ئه‌و ناوانه‌ى له‌كابینه حكومییه‌كه هاتووه له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو هه‌ڵبژێردراون".
فه‌دعه‌م وتیشى"به‌گشتى كابینه‌كه جێى ڕه‌زامه‌ندى وناكۆكییهكانى كابینهكهیش ده‌توانرێت له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا گۆڕانكارى به‌سه‌ریدا بێت".
ئاماژه‌یشى دا"فراكسیۆنى حیكمه سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراوى سه‌رپشككردووه به‌هه‌ڵبژاردنى كابینه‌كه‌ى وهیچ خواستێكیشى نییه بۆ گۆڕینى ئه‌م هه‌ڵوێسته"،جه‌ختیشى كرده‌وه"فراكسیۆنه‌كه‌ى هیچ ناوێك لهحكومهتهكهى كازمى كاندید نه‌كردووه وپابه‌نده بهسهرپشككردنى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو وپشتیوانى حكومه‌تى نوێیش ده‌كات".
فه‌دعه‌م به‌پێویستیشى زانى"ده‌رفه‌ت به‌گه‌نجان بدرێت بۆ وه‌رگرتنى پۆستى حكومى"،دووپاتیشیكرده‌وه "گه‌نجانى زۆر به‌توانا هه‌ن وشایستهن بۆ وه‌رگرتنى پۆسته‌كان چونكه شاره‌زان له‌سه‌ودا كردن له‌گه‌ڵ ره‌وشه جیاوازه‌كانى عێراقدا".