به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له حه‌مه‌د بن عیسا ئال خه‌لیفه پادشای به‌حره‌ینه‌وه پێگه‌یشت.
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه،پادشای به‌حره‌ین پیرۆزبایی له مسته‌فا كازمی كردوه به‌بۆنه‌ی راسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر بەرەو پێشبردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات و هه‌ماهه‌نگی زیاتری له‌گه‌ڵ عێراق وه‌ك وڵاتی دۆست كردوه‌ته‌وه.
لاى خۆیه‌وه كازمی سوپاسی پادشای به‌حره‌ینی كردوه، هاوكات هیوای ئارامی و سه‌ركه‌وتنیشی بۆ وڵاتی به‌حره‌ین خواستوه.