به‌غدا-اه‌ع
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نیگه‌رانی خۆی له دوباره دروستبونه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له عێراق ده‌ربڕی و هۆشداریشیدا له‌وه‌ی، "ڤایرۆسه‌كه زیاتر بڵاوببێته‌وه"
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكى گروپی ڕاگه‌یاندنى فه‌رمانى دیوانى كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی نیگه‌رانی خۆی له‌سه‌رپێچییه‌كانی به‌شێك له هاوڵاتیان ده‌ربڕیوه كه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵگرتنی به‌شێكی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ئه‌نجامیانداوه.
پێشتر لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی بڕیاریدا، له دوێنى سێشه‌ممه‌وه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له كاتژمێر شه‌شی ئێواره تا حه‌وتی به‌یانی جێبه‌جێ بكرێت.