به‌غدا-اه‌ع-سۆما جاف
یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان،گرنگترین دانوستانه‌كانى شاندى كوردى له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕا‌سپێردرا له‌به‌غدا خسته‌ڕوو.
ته‌ها حه‌مه‌د ئه‌مین په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"شاندى كوردى په‌یوه‌ندى ڕاسته‌وخۆ وناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕا‌سپێردرا ئه‌نجامداوه له‌باره‌ى ڕاده‌ستكردنى نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه بۆ كۆمپانیاى سۆمۆ به‌ڕێژه‌ى 250هه‌زار به‌رمیل ڕۆژانه له‌به‌رامبه‌ردا به‌غدا سه‌رجه‌م شایسته‌كانى هه‌رێم له‌بودجه‌دا ده‌نێرێت.
وتیشى"كازمى نه‌رمى نواندووه له‌باره‌ى ڕێككه‌وتننامه‌كانى نێوان به‌غدا وهه‌ولێر له‌م باره‌یه‌وه،روونیشیكرده‌وه،شاندى كوردى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومه‌تى فیدڕاڵى چه‌ند پرسێكى تریشى تاوتوێ كردووه له‌نێویشیاندا بوودجه ودابه‌زینى نرخى نه‌وت وده‌رئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كانى باش بووه.
ئاماژه‌یشی دا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كۆده‌بێته‌وه له‌باره‌ى تاوتوێ كردنى ده‌رئه‌نجامه‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى شاندى كوردى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدڕاڵى وبڕیاره‌كانى له‌م باره‌یه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مین ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو هه‌ندێك له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن باسیان له‌نوسراوێكى ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌كات له‌باره‌ى داواكارى حكومه‌ت له‌وه‌زاره‌تى دارایی به‌ڕاگرتنى شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ،ئێمه نازانین تاچه‌ند ئه‌م نووسراوه ڕاسته یا نا.
ڕوونیشیكرده‌وه ئه‌گه‌ر بێت ئه‌و نووسراوه‌یش ڕاست بێت ئه‌وه جێ به‌جێ ناكرێت چونكه په‌یوه‌سته به‌یاساى بوودجه‌وه وه‌كو چۆن له‌بڕگه‌ى سێیه‌مى مادده‌ى ده هاتووه كه‌ده‌ڵێت هه‌رێم 250هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستى به‌غدا ده‌كات وله‌به‌رامبه‌ریشدا به‌غدا بڕى 450ملیۆن دۆلار بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ڕاده‌ست ده‌كات.
شایه‌تى باسه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، دوێنێ سێشه‌ممه ،ڕایگه‌یاند شاندێكى گه‌وره‌ى كوردى له‌هه‌رێمى كوردستان گه‌یشتۆته به‌غدا كه‌ژماره‌یه‌ك وه‌زیرى حكومه‌تى هه‌رێم وراوێژكارى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى له‌خۆگرتووه بۆ تاوتوێ كردنى قه‌باره‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له‌كوردستان به‌پێى ڕێككه‌وتننامه‌ى ئۆپێك.