به‌غدا-اه‌ع
بانكى ڕافیده‌ین،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند لقه‌كانى له‌به‌غدا وپارێزگاكان كراوه‌یه بۆ پێدان وخه‌رجكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى فه‌رمانگه‌كانى ده‌وڵه‌ت.
بانكى ڕافیده‌ین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"مووچه‌ى زۆربه‌ى فه‌رمانگه‌كانى ده‌وڵه‌ت خه‌رجكراوه له‌وانه‌ى مووچه‌كانیان لاى بانكى ڕافیده‌ین جێگیر كردووه وهه‌ڵگرى كارتى (ماسته‌ر كارد)ن".
وتیشى"بانكى ڕافیده‌ین به‌رده‌وامه له‌ڕه‌وانه كردنى پاره‌ى پێویست بۆ لقه‌كانى له‌پێناو ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى خه‌رجكردنى مووچه‌كان ودابه‌شكردنیان به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران به‌سوك وئاسانى وبه‌بێ هیچ كۆت وبه‌ندێك".