پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى فراوان له‌جه‌زیره‌ وباشوورى حه‌زه‌ر ده‌ستیپێكرد

ئەمنی
  • 21-04-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى ڕۆژئاواى نه‌ینه‌وا،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى فراوان له‌جه‌زیره‌ وباشوورى حه‌زه‌ر به‌رپاكرد.
    ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراق(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كه‌رته‌ ئه‌منییه‌كانى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى ڕۆژئاواى نه‌ینه‌وا كه‌بریتیین له‌ لیواكانى(12،43،60،66)سه‌ر به‌فیرقه‌ى بیست به‌به‌شدارى هێزێكى ئاسایشى نیشتمانى وحه‌شدى هۆزه‌كان پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى فراوانیان له‌جه‌زیره‌ وباشوورى حه‌زه‌ر به‌رپاكرد،بۆ گه‌ڕان به‌دواى داواكراوه‌كان به‌پێى زانیارى ورد ".