پارێزگارى نه‌جه‌ف چاكبوونه‌وه‌ى 14توشبووى كۆرۆناى ڕاگه‌یاند

ناوخۆ
  • 21-04-2020, 00:00
  • +A -A

     نه‌جه‌فى پیرۆز-اه‌ع

     
    لوئه‌ى یاسرى پارێزگارى نه‌جه‌ف،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،چاكبوونه‌وه‌ى 14توشبووى كۆرۆنا وجێهێشتنى نه‌خۆشخانه‌یان ڕاگه‌یاند.
    لوئه‌ى یاسرى سه‌رۆكى شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى پارێزگاى نه‌جه‌ف له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"14توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ ونه‌خۆشخانه‌ى گشتى حه‌كیمیان جێهێشتووه‌".
    فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى نه‌جه‌فى پیرۆز،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاندبوو كه‌هیچ حاڵه‌تێكى توشبوون به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه‌. 
    ته‌ندروستى نه‌جه‌ف له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"تاقیگه‌كانى ته‌ندروستى گشتى پشكنینى بۆ 80سمپڵى حاڵه‌تى گۆمانلێكراو ئه‌نجامداوه‌،كه‌له‌نێویشیاندا 35حاڵه‌ت له‌میان پلانى ڕوپێوێنى هه‌ڕه‌مه‌كى له‌ناوچه‌ى گه‌ڕه‌كى به‌راكیه‌/له‌كوفه‌ بووه‌ وده‌ركه‌وتووه‌ هیچ حاڵه‌تێكى توشبوون نییه‌".
    وتیشى"به‌مه‌یشى ئامارى گشتى توشبووانى تۆماركراو له‌پارێزگاى نه‌جه‌فى پیرۆز وه‌ك خۆى ده‌مێنێته‌وه‌ به‌ 284حاڵه‌تى دڵنیابوون و221چاكبوونه‌وه‌ و5حاڵه‌تى گیانله‌ده‌ستدان".