بهغدا-اهع
بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر رایگەیاند،"9 توشبوی دیكەی كۆرۆنا چاكبونەوە بەوەش ژمارەی ئەو كەسانەی پەتاكەیان پەڕاندوە گەیشتوەتە 134 كەس"
د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه، رایگەیاند،"9 نەخۆشی توشبو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیربۆتەوە و پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەكیان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە."
وتیشی، كۆی گشتی ئەو كەسانەی لە هەولێر پەتاكەیان پەڕاندوە گەیشتوەتە 134 كەس. خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.