كۆمسیۆنى باڵا له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

ناوخۆ
  • 19-04-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، ئاماده‌یی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن.
    كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،رایگه‌یاند، به‌هه‌مو هه‌وڵ و توانایه‌كه‌وه‌ و به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، به‌هاوكاری توانا هونه‌ری و كارگێڕیه‌كانی خۆیان   ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
    ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، له‌ئێستادا چاوه‌ڕوانی ده‌ركردنی یاسای تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردن و دیاریكردنی بازنه‌كان و ژماره‌ی كورسی و ته‌رخانكردنی بڕی بودجه‌ی پێویست بۆ پرۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ن.
    كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌ گه‌وره‌كانی بواری هه‌ڵبژاردن دروستكردوه‌ و به‌رده‌وامیش له‌په‌یوه‌ندیدان و ڤایرۆسی كۆرۆناش له‌م مانگه‌دا به‌شێكی گفتوگۆكانیان بوه‌.
    جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه‌، هه‌ڵبژاردنێكی پاك و رون به‌گوێره‌ی خواستی گه‌لی عێراق ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌جۆرێك بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆو پاك و لێهاتو نوێنه‌ری خۆیان هه‌ڵبژێرن.