به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غداد رایگه‌یاند، له 17ی ئاداری مانگی رابردوه‌وه تا ئه‌مڕۆ شه‌ممه شه‌ممه، 27 هه‌زارو 653 سه‌رپێچیكاری بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌ستگیركراون.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌به‌غداد له 17ی مانگی رابردوه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ى نیسان، هێزه ئه‌منییه‌كان 27 هه‌زارو 653 كه‌سیان ده‌ستگیركردوه كه سه‌رپێچیان له‌بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كردوه، هه‌روه‌ها ده‌ستیشیان گرتوه به‌سه‌ر هه‌زارو 462 ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلدا.
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو، سه‌رجه‌م سه‌رپێچیكاران و خاوه‌نی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیله‌كان به‌بڕی 58 ملیۆن و 570 هه‌زار دینار غه‌رامه‌كراون، رێگه‌ش دراوه به هاتوچۆكردنی 23 هه‌زارو 964 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری خۆراك كه بچێته ناو به‌غداده‌وه.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا داواشی له‌هاوڵاتیان كردوه، پابه‌ندی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بن و هاوكاری هێزه ئه‌منیه‌كان بكه‌ن، كه به‌شه‌و و رۆژ به‌رده‌وام له‌سه‌ر شه‌قام و رێگه‌وبانه‌كاندان به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ژیانیان.