به‌سڕه-اه‌ع
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگارى به‌سڕه،ورده‌كارییه‌كانى روبه‌روبونه‌وه‌ی باندێكی مادده‌ی هۆشبه‌ردا له‌پارێزگای به‌سڕه خسته‌ڕوو، دووپاتیشیكرده‌وه ئه‌فسه‌رێك به‌پله‌ى نه‌قیب شه‌هیدبووه و سێ كارمه‌ندی دیكه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان برینداربون.
عه‌مید باسم غانم مالكى به‌ڕێوبه‌رى ڕاگه‌یاندنى پۆلیسى به‌سڕه له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ تیمێكی هێزه ئه‌منیه‌كان چونه‌ته ناوچه‌ی "یاسین خه‌ریبت" به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی باندێكى بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان، به‌ڵام ئه‌و بانده روبه‌ڕوی هێزه ئه‌منیه‌كان بونه‌ته‌وه‌و له‌رێگه‌ی بۆمبی ده‌ستیه‌وه هێرشی كردوه‌ته‌سه‌ریان.
وتیشی:" له‌ئه‌نجامی روبه‌روبونه‌وه‌كه‌دا،نه‌قیب عه‌قیل حوسێن مه‌یاحی كارمه‌ندى به‌شى كاروبارى مادده هۆشبه‌ره‌كان ولێكه‌وته هزرییه‌كان شه‌هیدبووه، وسێ كارمه‌ندی دیكه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانیش به‌سه‌ختى برینداربون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، چوار كه‌سی بانده‌كه ده‌ستگیركراون و ره‌وانه‌ی دادگا كراون، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێپرسینه‌وه.