بهغدا-اهع
بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار لەگهڵ عەبدولفەتاح سیسی، هاوتا میسرییهكهى ئاڵوگۆڕی شارەزایی و زانیاری ورێکارەکانی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان تاوتوێ كرد.
نوسینگەی سەرۆکایەتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى (اهع)كهوتووه، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسرەوە پێگەیشت، تێیدا جەختیان لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات و فراوانکردنی هاوکاری نێوانیان کردەوە، بەمەبەستی بەئامانجگەیاندنی بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق و میسر.
هەر لەو پەیوەندیەدا، سیسی پاڵپشتی خۆی بۆ هەوڵەکانی حکومەتی عێراق لە پێناو پاراستنی شکۆی وڵات و سەقامگیرکردنی ئاسایش و دەسەڵاتەکەی کردەوە.
هاوکات، سەرۆکی میسڕ پیرۆزبای لە د. بەرهەم کرد بەبۆنەی راسپاردنی مستەفا کازمی، بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق کرد، سوپاسی هەوڵەکانی کازمیشی کرد بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق و باسی رۆڵی گرنگی عێراقیش کرد لە ناوچەکە.
سەرۆک کۆماری عێراقیش لەلایەن خۆیەوە سوپاسی سیسی کرد بۆ ئەنجامدانی پەیوەندیە تەلەفۆنییەکە و هیوای خواست هەردو وڵات بەرەوپێشچونی باش بەخۆیانەوە بینن، هەروەها باسی لەوەشکرد عێراق و میسر پەیوەندیەکی برایەتی پتەو و مێژویی لەنێوانیاندایە.
د. بەرهەم راشیگەیاند، عێراق پارێزگاری لە بەهێزکردنی هاوکارییەکانی لەگەڵ میسڕ دەکات، رۆڵی میسریشی لە پاڵپشتیکردنی عێراق لە چەندین بواری جیاوازدا بەرزنرخاند، بەتایبەت لەئەنجامدانی کاری هاوبەش لە روبەڕوبونەوەی ئەو قەیرانانەی کە لەئێستادا ناوچەکە روبەڕوی بوەتەوە.
لە کۆتایی پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەشدا سەرۆکی هەردو وڵات چەندین تێروانیان لەبارەی دۆسییە جیاوازەکانی جیهانی عەرەبی و ناوچەکە ئاڵوگۆڕکرد، بەتایبەت ئەو بابەتانەی گرنگی هاوبەشی هەیە لەنێوان هەردو وڵاتدا، هەروەها رێکارەکانی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لە وڵاتەکانیان خستەڕو، بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی شارەزایی و زانیاری لەو بوارەدا.