به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه له په‌تای كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری عێراق به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا پشكنینی پزیشكی بۆ 2 هه‌زار و 218 كه‌س كراوه و له ئه‌نجامه‌كاندا 31 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه تۆماركراون:
- به‌غدا/ روسافه: 4 حاڵه‌ت
- به‌غدا/ كه‌رخ: 2 حاڵه‌ت
- به‌غدا/ شاری پزیشكی: 1 حاڵه‌ت
- نه‌جه‌ف: 7 حاڵه‌ت
- به‌سره: 15 حاڵه‌ت
- واست 1 حاڵه‌ت
- دیوانییه: 1 حاڵه‌ت
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له ماوه‌ی 24 كاتژمیری رابردوودا حاڵه‌تێكی مرن به كۆرۆنا له شاری پزیشكی پارێزگای به‌غدا تۆماركراوه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، له‌ماوه‌ی شه‌و رۆژێكدا 47 كه‌س به ته‌واوی له په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
- به‌غدا/ روسافه: 5 حاڵه‌ت
- به‌غدا/ شاری پزیشكی: 3 حاڵه‌ت
- نه‌جه‌ف: 10 حاڵه‌ت
- سلێمانی: 10 حاڵه‌ت
- هه‌ولێر: 6 حاڵه‌ت
- به‌سره: 7 حاڵه‌ت
- زیقار: 4 حاڵه‌ت
- دیاله: 2 حاڵه‌ت
به‌گوێره‌ی دوایین زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، تا ئێستا هه‌زار و 413 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری وڵات تۆماركراون، له‌و ژماره‌یه‌ش 82 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌كاتێكدا 953 كه‌س به ته‌واوی له په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه.