به‌غدا-اه‌ع
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو ئه‌مڕۆ شه‌ممه، جه‌ختى كرده‌وه كه‌له هه‌وڵى پێكهێنانى حکومەتێکی سەرکەوتوون کە توانای روبەروبونەوەی قەیرانەکانی هەبێت.
کازمی له تویتێكدا رایگەیاند، دەیانەوێت حکومەتێکی بەتوانا و دور لەگەندەڵی پێکبهێنن کە روبەروی قەیرانەکان ببێتەوە و بەرەو سەرکەوتن هەنگاوبنێت.
گفتوگۆ و راوێژ لەگەڵ کوتلە سیاسییەکان بەردەوامە بۆ سەرکەوتن بەسەر بەربەستەکاندا
وتیشی، گفتوگۆ و راوێژ لەگەڵ لایه‌نه سیاسییەکان بەردەوامە بۆ سەرکەوتن بەسەر بەربەستەکاندا و لەسەر بنەمای لێك تێگەشتنی هاوبەش حکومەت پێكبهێنین.
هه‌روه‌ها، دەمانەوێت حکومەتێک پێکبهێنین کە داخوازییەکانی خەڵک جێبەجێبکات.