ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی: راگرتنی گه‌شته‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت

ناوخۆ
  • 18-04-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا-اه‌ع
     
    ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، رایگه‌یاند، راگرتنی گه‌شته‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت
    كاپتنی فڕۆكه‌وانی دوره‌ید یه‌حیا جاسم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، رایگه‌یاند، "تا 24ی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وامی ده‌ده‌ین به‌راگرتنی سه‌رجه‌م گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانمان، جگه‌ له‌ بڕیار و راسپارده‌كانی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا کەلەو چوارچێوەیەدا دەردەچن".
    ئاماژەی بەوەشکردوە، راگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كان سه‌رجه‌م گه‌شته‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان ده‌گرێته‌وه‌، به‌ڵام گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی عێراق كه‌ له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ گیریانخواردوه‌ له‌و بڕیاره‌ به‌ده‌ركراون، ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی گه‌شتی تایبه‌تیه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ش گه‌شتی تایبه‌تی پزیشكی و بازرگانی رێگه‌ پێدراوه‌.