به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران سه‌رۆكى شانه‌ى قه‌یرانى نوێنه‌رایه‌تى،دووپاتیكرده‌وه،عێراق چه‌ند فڕۆكه‌یه‌ك ڕه‌وانه‌ى چین ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ى 18تۆن لههاریكارییهكانى پزیشكی.
كه‌عبى بۆ ڕۆژنامه‌ى"ئه‌لسه‌باح"ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو"به‌م نزیكانه 18تۆن له‌هاریكاری وپێداویستییه پزیشكییه‌كانى چین ده‌گاته عێراق"،ڕوونیشیكرده‌وه"عێراق چه‌ند فرۆكه‌یه‌كى تایبه‌تى هێڵى ئاسمانى وسوپاى عێراقى وهێزى ئاسمانى ڕه‌وانه ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌م هاریكارییانه بۆ فرۆكه‌خانه‌ى به‌غدا".
ئاماژه‌یشى دا"له‌په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ عێراقییه‌كان له‌چین وپێ ڕاگه‌یاندووین له‌باره‌ى دابینكردنى زیاتر له18تۆن لههاریكارییه جیاوازه‌كان بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراقى كه‌تایبه‌ته بهخۆپارێزى له‌ڤایرۆسى كۆرۆنا".