ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غداد:له‌بۆسه‌یه‌كى تۆكمه‌ له‌باكوورى پایته‌خت تیرۆرستێك كووژرا

ئەمنی
  • 17-04-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا-اه‌ع
     
    فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غداد ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، تیرۆرستێكی مه‌ترسیداریان له‌به‌غداد ده‌ستگیركردوه‌.
    له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غداد كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،رایگه‌یاند، به‌پشت به‌ستن به‌زانیاری وردی هه‌واڵگری، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان، بۆسه‌یه‌كی تایبه‌تیان بۆ یه‌كێك له‌تیرۆرستانی داعش به‌ناوی ئه‌بو حه‌فسه‌ له‌ گوندی ئه‌لبو عه‌بدۆی سه‌ر به‌قه‌زای تارمیه‌ی باكوری به‌غداد داناوه‌و كوشتویانه‌.
    ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانیان ئەو تیرۆرستە مەترسیدار بوەو چەندین كردەوەی لەژێر پۆست و پلەی سەربازیدا له‌ناوچه‌ی موسه‌ننای باكوری به‌غداد كاری كردوه‌.