به‌غدا-اه‌ع
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 48 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی دوایین ئامار، دوای ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ 2 هه‌زار و 477 كه‌س، له ئه‌نجامه‌كاندا 48 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پشتڕاست كرانه‌وه:
- به‌غدا/ روسافه: 13 حاڵه‌ت
- به‌غدا/ شاری پزیشكی: 1 حاڵه‌ت
- نه‌جه‌ف: 14 حاڵه‌ت
- سلێمانی: 2 حاڵه‌ت
- كه‌ربه‌لا: 1 حاڵه‌ت
- به‌سره: 17 حاڵه‌ت
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا حاڵه‌تێكی مردن به‌هۆی په‌تاكه له شاری به‌سره تۆماركراوه.
هاوكات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راشیگه‌یاند: له ماوه‌ی ئه‌و 24 كاتژمێره‌دا 50 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه به‌م شێوه‌یه تۆماركراون:
- سلێمانی: 1 حاڵه‌ت
- به‌غدا/ روسافه: 17 حاڵه‌ت
- به‌غدا/ كه‌رخ: 1 حاڵه‌ت
- نه‌جه‌ف: 21 حاڵه‌ت
- كه‌ربه‌لا: 2 حاڵه‌ت
- كه‌ركووك: 2 حاڵه‌ت
- به‌سره: 2 حاڵه‌ت
- زیقار: 4 حاڵه‌ت
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، تا ئێستا كۆی ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و 482 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش تا ئێستا 81 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، هاوكات 906 كه‌سیش به ته‌واوی له ڤایرۆسه‌كه چاك بوونه‌ته‌وه.