پرۆسەكانی خۆرهەڵاتی ئەنبار لەحەشارگەیەكدا دەست بەسەر 150 بۆمبدا دەگرن

ئەمنی
  • 17-01-2018, 00:00
  • +A -A

    ا ه ع فەرماندەیی پرۆسەكانی ئەنبار لە بەیاننامەیەكدا ئەمرۆ چوار شەممە، رایگەیاند دەستیان بەسەر حەشارگەیەكی تیرۆریستانی داعشدا گرتووە. هەر لەو بەیاننامەیەدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) نێردراوە، پرۆسەكانی ئەنبار دەلًَێت: سەركەوتنیان لەو ئەركەدا دەگەرێتەوە بۆ هەوڵە هەواڵگرییەكان و جێبەجێكردنی فەرمانەكانی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكان و رێنمایی بەرێوەبەری هەواڵگری سەربازی. لە بەشێكی تری بەیاننامەكەدا هاتووە لەو حەشارگەیەدا دەستیان گرتووە بەسەر 150 بۆمبی جۆراوجۆردا، كە ئامادەكرابوون بۆ بەكارهێنانیان لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی و هێزە ئەمنیەكان لە ناوچەی ئەلبو خەنفەر لە قەزای كەرومەی پارێزگای ئەنبار.