به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى پلاندانان ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه،دابه‌شكردنى بیمه‌ى فریاگوزارى به‌نده به‌كۆتایی هاتنى وردبینیكردن.
عه‌بدولزوهره هنداوی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانان به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی(اه‌ع) رایگه‌یاند، به‌شێوه‌ی 24 كاتژمێری به‌رده‌وام كارده‌كه‌ین، بۆ وردبینیكردن له‌ناوی زیاتر له 12 ملیۆن كه‌س كه داواكاری بیمه‌یان پێشكه‌شكردوه، له‌ئێستاشدا وردبینیكردن كۆتاییهاتوه، له‌دو هه‌فته‌ی داهاتوشدا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی بیمه‌كه به‌سه‌ر كه‌سانی شایسته ده‌كه‌ین.
وتیشی:" له‌سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زان كۆتایی به‌دابه‌شكردنی بیمه‌كه دەهێنین، له‌رێگه‌ی نامه‌یه‌كی مۆبایله‌وه هاوڵاتیان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه، تاوه‌كو سه‌ردانی یه‌كێك له‌بانكه‌كان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پاره‌كه".