ئاسایشی نیشتمانی ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی داعشی له‌نه‌ینه‌وا ڕاگه‌یاند

ئەمنی
  • 17-04-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ده‌ستگیركردنی یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی گروپی تیرۆرستی داعشی له‌ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تدا راگه‌یاند.
    له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكى ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا سه‌ركرده‌یه‌كی گروپی تیرۆرستی داعشیان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ به‌رپرس بوه‌ له‌كۆمه‌ككردنی داعش له‌روی كۆكردنه‌وه‌ی هێزی چه‌كدار بۆ ئه‌و گروپه‌ تیرۆرستیه‌، هه‌روه‌ها چه‌ندین كرده‌وه‌ی كوشتن و گوله‌بارانكردنی هاوڵاتیان و هێرشی بۆسه‌ر هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌نجامداوه‌.
    هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ى ئاسایشی نیشتمانی ئاشكرایكردوه‌، به‌پشت به‌ستن به‌فه‌رمانی دادوه‌ر و زانیاری وردی هه‌واڵگری، له‌ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تدا ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعشیان ده‌ستگیركردوه‌.