نه‌جه‌فى پیرۆز-اه‌ع
لوئه‌ى یاسرى پارێزگارى نه‌جه‌فى پیرۆز دووپاتیكرده‌وه،هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر سه‌ردانكردنى گۆڕى مردووان به‌هۆى توشبوون به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا نییه.
یاسرى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"خه‌ڵكى وكه‌سوكارى قوربانیانى كۆرۆنا ده‌توانن سه‌ردانى گۆڕى مردووانیان بكه‌ن وهیچ مه‌ترسییه‌كى ته‌ندروستى له‌سه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه نییه"،ڕوونیشیكرده‌وه"پرۆسه‌ى به‌خاكسپاردنه‌كان به‌پێى پێوه‌ره‌كانى ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى وبه‌پێى شه‌ریعه‌تى ئیسلامى به‌ڕێوه‌ده‌چن وهیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر شوێنى به‌خاكسپاردنى مردووانى توشبووى كۆرۆنا نییه".
یاسرى ئاماژه‌یشى دا"تیمێكى خۆبه‌خش هه‌ن ئه‌ركى شۆردن وكفن كردن وبه‌خاكسپاردنیان له‌ئه‌ستۆ گرتووه"دووپاتیشیكرده‌وه"42مردوو له‌و گۆڕستانه هه‌یه كه‌ڕووبه‌ره‌كه‌ى نزیكه‌ى 5400دۆنمه".
جێى ئاماژه‌پێكردنه تیپى جه‌نگاوه‌رى ئیمامى عه‌لى سه‌ر به‌حه‌شدى شه‌عبى ئه‌ركى وه‌رگرتنى ته‌رمى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا وشۆردن وبه‌خاكسپاردنیان له‌گۆڕستانێك له‌ئه‌ستۆ گرت كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخانكرا وده‌كه‌وێته ڕۆژئاواى پارێزگاكه به‌ڕووبه‌رى پێنج هه‌زار دۆنم.