شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران گه‌یشته‌ هه‌ولێر

ناوخۆ
  • 17-04-2020, 00:00
  • +A -A

     هه‌ولێر-اه‌ع

     
    شاندێكی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، به‌ مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر.
    په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند:شانده‌كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی "حه‌سه‌ن كه‌عبی" جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و وابڕیار دیدارو كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌ریمی كوردستان ئه‌نجام بدات‌. 
    جێی باسه‌ شانده‌كه‌ سێشه‌ممه‌ی رابردوو سه‌ردانی پارێزگای به‌سره‌ی كردبوو، بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شوێنه‌كانی كه‌ره‌نتینه‌كردنه‌وه‌ى گه‌شتیارانى رومێله‌ى باكوور.