بهغدا-اهع
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بەیاننامەیەک لەبارەی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر سنووری شارۆچکەی مەخموور، دەردەکات.
لە بەیاننامەکەدا، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەریکردووە، ودهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان سەرکۆنەی ئەو بۆردومانە دەکات و بە ”پێشێلکردنی سەروەریی عێراق“ هەژماری دەکات.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان داوا لە سوپای تورکیا دەکات ئەو بۆردومانانە، رابگرێت.
هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەو بۆردومانانە لەگەڵ بنەماکانی دراوسێیەتیی باش و رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان یەک ناگرێتەوە.