به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،زیاتر له‌دوو ملیۆن و500هه‌زار كه‌س یان سه‌رپه‌رشتى خێزان داوایان بۆ بیمه‌ى خێزانه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كان به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا وقهدهغهى هاتوچۆ پێشكه‌ش كردووه.
وه‌زاره‌ته‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"ژماره‌ى كه‌سه‌كان له‌نێو فۆرمه پێشكه‌ش كراوه‌كان گه‌یشتۆته زیاتر له12ملیۆن و300 كه‌س،كه‌چى ژماره‌ى كورته نامه نێردراوه‌كان بۆ دڵنیابوون له‌گه‌یشتنى فۆرمى بیمه‌كه گه‌یشتۆته 11ملیۆن كورته نامه".
جێى ئاماژه‌پێكردنه لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتمانى رۆژى پێنجشه‌ممه بهروارى١٦-٤-٢٠٢٠ له‌كاژێر 12ى نێوه‌ڕۆ وله‌كاتى دیاریكراودا داخستنى پێشكه‌شكردنى داواكارى بۆ فۆرمى بیمه‌ى ڕاگه‌یاند وله‌و به‌رواره‌وه ده‌ستكراوه بهوردبینى كردن وته‌واوكردنى ڕێوشوێنه‌كان به‌و پێیه‌ى په‌یوه‌ندى ڕاسته‌خۆ هه‌بێت له‌گه‌ڵ سوودمه‌ندان له‌ڕێگاى ژماره‌ى ئه‌و ته‌له‌فۆنانه‌ى تۆماركراون.