بهغدا-اهع
عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران دووپاتیكردهوه عێراق نزیکدەبێتەوە لە هێنانەدی سەرکەوتنێکی گەورە لە سهر پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.
عادل عەبدولمەهدی لە وتهیهكى له کۆبوونەوەی چوارەمی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی،كه ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اهع)چاودێرى كردووه، وتوویەتی، "عێراق بەرەو هێنانەدی سەرکەوتنێکی گەورە دەچێت لە زاڵبوون بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا"
ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم سەرکەوتنەش دەگەڕێتەوە بۆ کادیرانی تەندروستی و ڕێکارە خۆپارێزییەکان بۆ بەرگرتن بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.
وتووشیەتی، "ژمارەی ئەو تووشبووانەی لە عێراقدا تۆمارکراون بەردەوام لە کەمبوونەوەدان، سەرەڕای ئەوەی ژمارەی پشکنینە تاقیگەییەکان لە زیادبووندان"، جەختی لەوەش کردبووەوە، "عێراق پێش وڵاتانێکی زۆری داوەتەوە لە پرسى پشکنین و کەمی ژمارەی تووشبووان".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لەوە کردووە کە فڕۆکە عێراقییەکان ئاسمانی وڵاتەکەیان کردووەتەوە، تاوەکو ئەوانەی لە دەرەوە گیریان خواردووە، لەڕێی گەشتی تایبەتەوە بیانگەڕێننەوە.