به‌غدا-اه‌ع
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌كۆشكى حكومى ،كۆبۆنه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران سازكرا بۆ تاوتوێ كردنى ره‌وشى دارایى وئابوورى وخه‌رجییه‌كانى حكومه‌ت له‌سایه‌ى دابه‌زینى نرخه‌كانى نه‌وت له‌سه‌ر ئاستى جیهان وكه‌مبوونه‌وه‌ى خواست له‌سه‌ر نه‌وت وپه‌تاى كۆرۆنا وشایسته داراییه‌كانى بوودجه ،وهه‌روه‌ها تاوتوێ كردنى پلان وڕێوشوێنه‌كان وچاره‌سه‌ره پێشنیاركراوه‌كان بۆ ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى ئه‌م قه‌یرانه كه‌به‌رۆكى عێراق وسه‌رجه‌م وڵاتانى جیهان گرتۆته‌وه.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"له‌كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ریه‌كه له‌عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ومحه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وحه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆك په‌رله‌مان وهه‌ردوو جێگرانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌هاوكات وه‌زیرى نه‌وت ودارایین ووه‌زیرى پلاندانان وسه‌رۆكى لیژنه‌كانى دارایی وئابوورى ووزه له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وپارێزگارى بانكى ناوه‌ندى وژماره‌یه‌ك بریكارى وه‌زیران وڕاوێژكاران ئاماده‌ى بوون".
وتیشى"هه‌ردوو سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆچوونى خۆیان له‌باره‌ى ڕه‌وشى ئابوورى وكۆمه‌ڵایه‌تى وچاره‌سه‌ره پێویسته‌كانیان خسته‌ڕوو،له‌سه‌رووى هه‌موویشیانه‌وه گرنگى زیادكردنى داهاته‌كانى ده‌وڵه‌ت وكه‌مكردنه‌وه‌ى پشت به‌ستن به‌نه‌وت وپاراستنى چینه لاوازه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تی وبه‌جێ گه‌یاندنى ئاسایشى كۆمه‌ڵایه‌تى وخۆراك وده‌رمان،هه‌روه‌ها جه‌ختیشیان كرده‌وه له‌سه‌ر هاوكارى نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتى جێ به‌جێ كار ویاسادانان كرده‌وه له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى كۆبوونه‌وه وڕاوێژكارییه‌كانى نێوان لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ گه‌یشتن بۆ باشترین چاره‌سه‌ر ورێوشوێنه‌كان به‌شێوازێك داخوازییه‌كانى هاوڵاتییان جێ به‌جێ بكات ودادپه‌روه‌رى كۆمه‌لایه‌تى وبه‌رژه‌وه‌ندى باڵاى وڵات ده‌سته‌به‌ر بكات".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"له‌میان كۆبوونه‌وه‌كه گوێ له‌شیكردنه‌وه‌یه‌كى وردى وه‌زیرى نه‌وت گیراوه له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى عێراق له‌دابه‌زینى نرخه‌كانى نه‌وت ودیاریكردنى پشكى سه‌رجه‌م وڵاتانى به‌رهه‌مهێنه‌ر له‌میان دوا كۆبوونه‌وه‌ى ڕێكخراوى ئۆپێك،وهه‌روه‌ها وه‌زیرى دارایی‌ش ڕه‌وشى دارایی وداهات وخه‌رجییه‌كان وداخوازییه‌كانى بوودجه‌ى دارایی نمایشكرد،ووه‌زیرى پلاندانان وسه‌رۆكى لیژنه نوێنه‌رایه‌تییه‌كان ژماره‌یه‌ك پێشنیار وچاره‌سه‌رى ئابوورییان پێشكه‌شكرد".