به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ئه‌و هه‌واڵانه‌ى هه‌ندێك له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن وتۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕه‌تكرده‌وه له‌باره‌ى ده‌ركردنى نامه‌ى سوپاس وپێزانین بۆ كۆمپانیاى مهزارب عێراق بۆ بازرگانى گشتى.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كهوێنهیهكى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،دووپاتیكرده‌وه"ئه‌و نووسراوه‌ى باسى لیوهدهكرێت ساخته‌یه وله‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه ده‌رنه‌كراوه".
وتیشى"مه‌به‌ست له‌جۆره پۆستانه چه‌واشه‌كردنى ئه‌ركه تایبه‌ته‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه بۆ خزمه‌تكردنى هاوڵاتیان"،جه‌ختیشى كرده‌وه"هه‌موو ڕێوشوێنه یاساییه‌كان ده‌گرێته‌به‌ر دژى ئه‌و لایه‌نانه‌ى ئه‌م كارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن".