حه‌كیم نابێت ڕیگه‌ به‌دووباره‌ پێشێلكردنى سه‌روه‌رى عێراق بده‌ین

ناوخۆ
  • 15-04-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى،سه‌ركۆنه‌ى به‌ئامانجگرتنى كه‌مپێكى خێزانه‌كان له‌مه‌خموور له‌ڕێگاى فرۆكه‌یه‌كى بێفرۆكه‌وانى نه‌ناسراوه‌وه‌ كرد.
    حه‌كیم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"نابێت ڕێگا بدرێت به‌دووباره‌ پێشێلكردنى سه‌روه‌رى عێراق له‌ژێر هه‌ر بیانوو وناونیشانێك بێت،پرسیاریشى كرد چۆن ده‌توانرێت شیكردنه‌وه‌یه‌ك بكرێت بۆ ئه‌و فرۆكه‌ جه‌نگییه‌ نه‌ناسراوانه‌ كه‌هه‌ستاون به‌بۆردومان وبه‌ئامانجگرتنى كه‌مپێكى خێزانه‌كان له‌شارۆچكه‌ى مه‌خموور له‌باكوورى خۆشه‌ویشتمان؟
    وتیشى:"ئێمه‌ له‌كاتێكدا سه‌ركۆنه‌ى ئه‌م پێشێلكارییه‌ به‌رده‌وامانه‌ ده‌كه‌ین كه‌به‌به‌رده‌وامى له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌،دووپاتیشى ده‌كه‌ینه‌وه‌ ده‌بێت حكومه‌ت به‌رپرسیارى خۆى بگرێته‌ ئه‌ستۆ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م پێشێلكارییانه‌".