قه‌يرانى نوێنه‌رايه‌تى سه‌رله‌نوێ هۆشدارى دا له‌بڵابوونه‌وه‌ى په‌تاى کۆرۆنا

ناوخۆ
  • 14-04-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع
     
    ليژنه‌ى قه‌يرانى نوێنه‌رايه‌تى سه‌رله‌نوێ هۆشدارى دا له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا.
    په‌رله‌مانتار فالح زه‌يادى وته‌بێژى ليژنه‌كه‌ له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕايگه‌ياند قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆ ڕه‌نگه‌ تا كۆتايي ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام بێت ودواى ئه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنى ره‌وشه‌كه‌ ده‌كرێت به‌پێى خشته‌ى په‌تاكه‌".
    وتيشى،هێشتا مه‌ترسييه‌كان به‌رده‌وامه‌ له‌باره‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م په‌تايه‌،دووپاتيشيكرده‌وه‌ عێراق هێشتا له‌بازنه‌ى مه‌ترسيدايه‌.
    پێشبينيشى كرد قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ تاوه‌كو كۆتايي ئه‌م مانگه‌ درێژبكرێته‌وه‌.