بغداد - وا
سامر غه‌زبان وه‌زيرى نه‌وت،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو كه‌تواناى به‌رهه‌مهێنانى عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان 5مليۆن به‌رميل ڕۆژانه‌يه.
غه‌زبان لهميان لهبهرنامهيهكى ته‌له‌فزيۆنى له‌كه‌ناڵى عێراقييه نيوز كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه،ڕايگه‌ياند"عێراق ده‌ستپێشخه‌ر بووه له‌ڕێگاى ناردنى پهيامهكان بۆ سازكردنى كۆبوونه‌وه‌ى ئۆپێك پڵه‌س دواى دابه‌زينى نرخه‌كانى نه‌وت كه‌به‌هۆى شه‌ڕى نرخه‌كانى نێوان ڕووسيا وسعوديه بووه".
وتيشى"ده‌رئه‌نجامه‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌م دواييه‌ى ئۆپێك ڕێككه‌وتن بووه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنان بۆ دوو مانگى داهاتوو به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 9.7،عێراقيش ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى بۆ نزيكه‌ى يه‌ك مليۆن و61هه‌زار به‌رميل كه‌مده‌كاته‌وه".
دووپاتيشيكرده‌وه"هيچ پێوه‌رێك دانه‌نراوه بۆ دياريكردنى پشكى هه‌ر وڵاتێك لهئۆپێك وته‌نها ئاستى به‌رهه‌مهێنان زاڵه،وهه‌روه‌ها هيچ جياكارييه‌ك نێوان وڵاتان نييه له‌و كه‌مكردنه‌وه‌ى كه ڕوويداوه".
ڕوونيشيكردهوه"تواناى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان 5مليۆن به‌رميل ڕۆژانه‌يه"،ئاماژه‌يشى به‌وه‌دا"بڕيارى كه‌مكردنه‌وه‌كه هه‌رێمى كوردستانيش ده‌گرێته‌وه".
ئه‌وه‌يشى خسته‌ڕوو"شاندێكى هه‌رێمى كوردستان ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ى داهاتوو،سه‌ردانى وه‌زاره‌تى نه‌وت ده‌كات بۆ تاوتوێ كردنى ميكانزمى كه‌مكردنه‌وه‌كه".
بهدووريشى زانى"هاورده‌كردنى غاز له‌ئێرانه‌وه ڕاگيرابێت به‌هۆى سزاكانى ئه‌مريكا كه‌ڕه‌نگه ههڵاوێردنهكه بۆ ماوه‌يه‌كى تر درێژبكرێته‌وه".