نەینەوا – ا ه ع نورەدین قبیلان جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، ئەمرۆ چوار شەممە داوای لە سەرجەم خێزانە مەسیحییە ئاوارەكان كرد بگەرێنەوە بۆ ناوچەكانیان، تەئكیدیشیكردەوە تا ئێستا 9 هەزار خێزانی مەسیحی گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) قبیلان رایگەیاند: ئەمنوئاسایشی ناوچە مەسیحی نشینەكان پارێزراوە، رونیشیكردەوە زیاتر لە 9 هەزار خێزانی مەسیحی گەڕاونەتەوە ناوچەكانیان. قبیلان داواشی لەخێزانە مەسیحییەكان كرد كە تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان ماونەتەوە، بگەرێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و تەئكیدی لەسەر سەقامگیری ئەمن و ئاسایش لەو ناوچانە كردەوە.