به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غداد رایگه‌یاند، له 17ی ئاداری مانگی رابردوه‌وه تا ئه‌مڕۆ، 19 هه‌زارو 802 سه‌رپێچیكاری بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌ستگیركراون.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی(اه‌ع)كه‌وتووه، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غداد رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌به‌غدادو له 17-ی مانگی رابردوه‌وه تا ئه‌مڕۆ، هێزه ئه‌منیه‌كان 19 هه‌زارو 802 كه‌سیان ده‌ستگیركردوه كه سه‌رپێچیان له‌بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كردوه، هه‌روه‌ها ده‌ستیشیان گرتوه‌به‌سه‌ر هه‌زارو هه‌زارو 205 ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلدا.
هه‌ر له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، سه‌رجه‌م سه‌رپێچیكاران و خاوه‌نی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیله‌كان به‌بڕی 46 ملیۆن و 298 هه‌زار دینار غه‌رامه‌كراون، رێگه‌ش دراوه به هاتوچۆكردنی 14 هه‌زارو 749 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری خۆراك كه بچێته ناو به‌غداده‌وه.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غداد ئاشكراشیكردوه،" رێكاری یاسایی توند به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌گرینه‌به‌ر كه سه‌رپێچی له‌بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌كه‌ن و پابه‌ندی رێنمایی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی نابن.