به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، 39 كه‌سی دیكه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون، كۆی ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه‌ش گه‌یشتوه‌ته هه‌زارو 318 توشبو.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا هه‌زارو 731 پشكنین ئه‌نجامدراوه، له‌ئه‌نجامیشدا ده‌ركه‌وتوه كه 39 كه‌سیان هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی شوێنێ تۆماركردنی توشبوه نوێیهكانیشی خستوه‌ته‌ڕو، كه هه‌شت كه‌س لهرهسافهی به‌غداد، كه‌سێك له‌ناوچه‌ی كه‌رخ له‌به‌غداد، سێ كه‌س له‌مه‌دینه توبی به‌غداد دو كه‌س له‌نه‌جه‌ف، كه‌سێك له‌سلێمانی، دو كه‌س له‌كه‌ربه‌لا، نۆ كه‌س له‌به‌سڕه، دو له‌موسه‌ننا، سێ لهزیقاڕ، پێنج كه‌س له‌كه‌ركوك توشی ڤایرۆسه‌كه بون.به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا دو كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیانله‌ده‌ستداوه، كه‌سێكیان له‌ناوچه‌ی كه‌رخی به‌غدادو كه‌سی دوه‌میشیان له‌سلێمانیه، كۆی ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گه‌یشتوه‌ته 72 كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه دواین ئاماری توشبوانیشی ئاشكراكردوهو ئه‌وه‌یخستوه‌ته‌ڕو، كۆی ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتوه‌ته هه‌زارو 318 توشبو، 601 كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون چاكبونه‌ته‌وه